سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆنیا کوردستان تورکیا


Jul 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا، نووسیویەتی "ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."
لە تویتەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین، هاوخەمی کەسوکار و خۆشەویستانی قوربانییەکانین. ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت، رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."
شیاوی باسە، گرووپێکی چەکدار لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، هێرشیان کردە سەر ماڵباتێکی کورد و لە ئەنجامدا حەوت ئەندامی خێزانەکەیان کوشت و خانووەکەیان سووتاند.
هێرشەکە ئێوارەی هەینی 30-7-2021 بووە و ژن و منداڵ لەنێو کوژراوەکاندا هەن.
یاشار دەدەئۆغوڵڵاری، باڕش دەدەئۆغوڵڵاری، سەرپیل دەدەئۆغوڵڵاری، سێراپ دەدەئۆغوڵڵاری، ئیپەک دەدەئۆغوڵڵاری، مەتین دەدەئۆغوڵڵاری و سیبەل دەدەئۆغوڵڵاری؛ ناوی قوربانیانی ئەم هێڕشە ڕەگەزپەرەستانەیە
قوربانیان بەدەستڕێژی گوللـە کوژراون و خانووەکەیان سووتێندراون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان 12 ی ئەم مانگە گرووپێکی "تووندڕەو" بە ئامانجی ڕگەزپەرەستانە هێرشیان کردۆتە سەر هەمان خێزان و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان بریندارکردبوو.