1 / 11
2 / 11
3 / 11
4 / 11
5 / 11
6 / 11
7 / 11
8 / 11
9 / 11
10 / 11
11 / 11

(0) / / گفتگو / ئاکۆ عەبدلقادر سلێمانی زایەڵە


Aug 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاکۆ عەبدلقادر، گەنجێکی خەڵکی باریکەی کۆنە و ئێستا لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێیە، لەڕێگای دەزگای میدیای زایەڵەوە بەهرەکانی  داخاتەڕوو .

ئاکۆ عەبدولقادر لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند، سەرەتای کارەکام دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 20 ساڵ لەمەوپێش کە بە دروستکردنی سیارە بەتەل دەستم پێ کردووە و پاشان بە تەنەکە و دواتریش بە پلێتی 16 ملم و لەحیم، هەوڵم داوە هەمیشە سود لە ماددەی بەکارنەهاتو وەربگرم .

وتیشی، تا ئێستا بەشداریم لە زیاتر لە 50 پێشانگای تایبەت و قوتابخانە و خوێندنگەکاندا  کردووە و پلەی یەکەمم بەدەست هێناوە، زیاتر لە 500 ئیشم کردووە لە بابەتی سیارە و بینا و جۆرەها وێنە و ئیشی نەحد و هەمو جۆرەکانی هونەرم کردووە .

ئەو بەهرەمەندە  باسی لەوەشکرد، ساڵی 2004 مەکینەیەکی گەنم بێژانم دروست کردبوو لە باریکە، هەر  ساڵی ڕابردو وەزیر داوای دروستکردنی دەبابە و چەکە سەربازییەکانی کرد بوو لە هێزەکان زۆر وەستای سلێمانی دروستیان کرد ڕەفز کرا بوو شتەکانی من وەرگیران .

ئاکۆ  ئەوەشی  خستەڕوو، لە ئێستاشدا بەنیازم پێشانگایەکی گەورەی سەربازی بکەمەوە لە سلێمانی و پاشانیش لە دەرەوەی وڵات پیشانی خەڵکی و هەموو جیهانی بدەین کە چۆن پێشمەرگە بەو چەک و ئەسلیحه کەمەوە توانی چەکدارانی داعش بشکێنن .

زیاتر  دواو  وتیشی، بەنیازین گەر حکومەت هاوکارمان بێت کارگەی بەرهەمهێنانی ئوتۆمبێل دابنێین .

سازدانی - کامەران  کەریم