تەقە لە پۆلیسی هەولێر کرا و بریندار هەیە

(0) / / اجتماعی / هەولێر فازڵ حاجی هاتوچۆ زایەڵە


Aug 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتی بەدواداچوون بۆ دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان، تۆمەتبارێک لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنیشیدا تەقەی لە پۆلیسی هاتووچۆ کردووە و کارمەندێکی بریندار کردووە.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە فەیسبوکی خۆی ئاماژەی بەوە کردووە، ڕووداوەکە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە، ئەو تۆمەتبارەی تەقەی کردووە "دوای ئەوەی ڕایکردووە، بەهاوکاریی ئاسایش دەستگیرکراوە.
لەدوای دووبارەبونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسسکیلی هاوڵاتیان لە بەردەم بەشی مۆڵەتی شوفێری ولەدوای بەدواداچون بۆ حاڵەتەکە، ئەمڕۆ پلانێکی تۆکمە دانرا بۆدەستگیرکردنی تومەتبارەکە لەکاتی ئەنجامدانی دزیەکە و چەند کارمەندێکی هاتووچۆ لەبەشی مۆڵەت کارەکەیان پێ سپێردرا، ئەوەبو کاتژمێر نزیک 11ی سەرلەبەیانی توانرا کەسە تومەتبارەکە دەستنیشان بکرێت وهەوڵی دەستگیرکردنی درا، بەڵام تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی کارمەندەکان بویەوە و بە دەمانچە تەقەی کرد.
دەشڵێت، لە دەرەنجامیش کارمەندێکی هاتووچۆی بریندار کرد، بەڵام بەر لەڕاکردنی توانرا دەستگیر بکرێت بە هاوکاری برایانمان لە ئاسایشی هەولێر، ئێستا لەژێر لێکۆلینەوەدایە.  
فازڵ حاجی داوا لەو هاوڵاتیانەش دەکات کە لەماوەی ڕابردوو ماتۆرسکیلیان لێدزراوە لەو شوێنە سەردانی ئاسایش بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەدژی تومەتبارەکە.
کامەران کەریم