لە گەرمیان ئامادەکاری بۆ پێدانی پێکوتە بە فەرمانبەرانی حکومەت دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان پێکوتە


Aug 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ (٢ی ئاب)لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان لە سەر ڕاسپاردەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان (جەلال نووری)لیژنەی ئامادەکاری بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ پێدانی پێکوتە بە فەرمانبەران کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە،لەگەڵ بەڕیوەبەری گشتی تەندرووستی گەرمیان و بەڕیوەبەری مەڵبەندی خۆپاراستنی کەلار و لیژنەیەکی تایبەتمەندی  تەندرووستی کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دانانی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و پێدانی پێکوتە بە فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی حکومەت و چۆنیەتی دانانی ڕێوشوێنەکان بەبێ درووستبوونی قەرەباڵغی و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بەسەرکەوتووی کرا.
سیروان شکور سەرۆکی لیژنەی ئیدارەی گەرمیان بۆ  ڕێکخستنی پرۆسەی پێدانی پێکوتە بە فەرمانبەران ڕایگەیاند، پێکەوە میکانیزمێک بۆ پێدانی پێکوتە بە فەرمانبەران لەسنووری گەرمیان دابنرێت بەشیوەیەک پرۆسەکە بەسەرکەوتووی بەڕێوەبچیت و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی حکومەت پێکوتە وەربگرن.
بەڕیوەبەری تەندروسی گەرمیان ڕایگەیاند،لە ڕیگەی لیژنەیەکی هاوبەشەوە کاروبارەکانی پرۆسەکە ڕیک ئەخەین بەشیوەک فەرمانبەران  لەسەرجەم قەزا و ناحیەکانی ئیدارەی گەرمیان پێکوتە وەربگرن، ڕوونیشیکردەوە: پێدانی پێکوتە بە فەرمانبەران هیچ ڕیگر نابیت لە پێدانی پێکوتە بەهاولاتیان و داوائەکەین هاوڵاتیان خۆیان تۆمار بکەن و سەردانی بنکەکان بکەن، بۆوەرگرتنی ژەمە ڤاکسین بۆ ئەوەی پێکەوە ڕووبەرووی ئەم پەتایە ببینەوە.
کامەران کەریم