بە هۆکاری ئەمنی و تێچوی مادی؛ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەسرە داخرا
(0) /
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری بەسرە ئەمڕۆ دوشەممە داخرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی دەروەی ئەمریکا بەشێوەیەکی فەرمی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری بەسرە داخست.
دۆخی ئەمنی و باری دارایی؛ هۆکاری پشت داخستنی کونسوڵخانەکە ڕاگەیێندراوە.
ئەم بڕیارە تەنیا هەفتەیێک دوای کۆبوونەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هات.
ئەمە لا کاتێک دایە کە هەر ئەمڕۆ، ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ پێویست بە مانەوەی هیچ هێزێکی شەڕکەری ئەمریکا لە عێراق ناکات.
تێبينيێك بنێرە: