بەرپەرچدانەوەی ئاسمانیی سوپای سووریا لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل

(0) / / جهان / زایەڵە سوپای سووریا ئیسرائیل


Jan 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا ڕووبەڕووی هێرشەکانی ئیسرائیل لە قەراغی حەما بووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ڕۆیتەرز؛ میدیاکانی سووریا ڕاپۆرتێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە هیزی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرپەرچی چەندین هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەراغی پارێزگای حەمای داوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیانە ڕایانگەیاند کە نزیکەی کاتژمێر ۴ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە شاری تەرابلۆسی لوبنان دەستیان بە چەندین هێرشی مووشەکی کرد و چەندین شوێنیان له دەورووبەری شاری حەما کردە ئامانج کە هەموویان لە لایەن بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریاوه پووچەڵ کرانەوە.
هەواڵنێریی ئسپوتنیک لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا وتوویەتی دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە ئاسمانی پارێزگای تەرتووس و دەورووبەری و قەراغی باکووری دەیمەشق بیستراوە بەهۆی پێکدادانی بەرگری ئاسمانی لەگەڵ ئەو مووشەکانەیە کە ویستوویانە چەند ناوچەیەکی پارێزگای حەما بکەنە ئامانج.
هەواڵنێری ئسپوتنیک لە تەرتووس هەروەها ئەوەی ڕەتکردەوە کە هیچ شارێک یان دوورووبەرەکەی ئەو مووشەکانەی بەر کەوتبێت، جەختیشی کردەوە کە ئەو دەنگانەی کە لە هەموو پارێزگاکە دەبیسترێن بەهۆی تەقینەوەی سەرەتابی تەقاندنی مووشکەکانی M-l _ە.
هەواڵنێری ئسپوتنیک لە دەمەشق وتیشی: ئەو دەنگانەی کە لە ناوچەی قەلەمونی ڕۆژهەڵات لە سنووری سووریا و لوبنانەوە دەبیسترێن بەهۆی تەقاندنی دژه ئاسمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانی دووژمنە کە لە خاکی لبنانەوە دەهاوێژرێن.
کۆتایی/.