پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: دوای کۆتای هاتن بە لێبڕینی موچە هەوڵەکانمان بۆچەند بابەتێک چڕ دەکەینەوە

(0) / / گفتگو / سەرچنار ئەحمەد یەکگرتوو پەرلەمانی کوردستان زایەڵە لێبڕین موچە


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم لێبڕینی موچەی نەهێشت، هەوڵەکانمان بۆچەند بابەتێکی گرنگ چڕ دەکەینەوە .
سەرچنار ئەحمەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند،   کۆتایی هاتن بە لێبڕینی مووچە لەلایەن حکومەتەوە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کەبارودۆخی دارایی هەرێم باش بووە.
ناوبراو وتیشی، ئەوەی لێرەدا پێویستە بیڵێم هەوڵ و بەدواداچوونەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ ئەم بابەتانەی خوارەوە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست. دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکان. دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان.
سازدانی  - کامەران  کەریم