ئاگرێکی گەورە لە ماوەت زیانێکی زۆری لێکەوتەوە + وێنە
(0) /
لە مــاوەت ی سەربە پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە نزیکەی ٥۰ دۆنم لە پوش و پاوان سووتا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ووشک بوونی پوش و پاوان و بەرزی پلەی گەرما و پابەندنەبوونی بەشێک لە هاووڵاتیان یاخود گوندنشینان و شوانەکان هۆکارن بۆ دووبارە بونەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەوهۆیەش زیانی زۆر بە دارستان و ڕەز و باخی هاووڵاتیان دەگات .
لە سنوری قەزای ماوەت لە نزیک گوندی زەینەڵ ئاگرێک کەوتەوە، ئەگەچی مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی ماوەت بەهاوکاری پۆلیسی بەرگری شارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە و مەترسی لەهەبوونی مین بەزەحمەت ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا .
هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە نەزانراوە، لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوون بەردەوامە و بەوهۆکارەش نزیکەی ٥۰ دۆنم لە پوش و پاوان سووتاوە و زیانیش بە دارستانە سرووشتیەکان گەیشتووە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: