سوپاى توركیا خێزانێكى كوردى لە سووریا كۆمه‌ڵكوژ كرد
(0) /
به‌هۆى تۆپێكى تانكه شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیاوه، خێزانێكى كورد لە سووریا كۆمه‌ڵكوژكران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به‌گوێره‌ى میدیاکان، ئه‌مڕۆ گوندى سه‌فاویه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهەڵاتی ناوچەی عه‌ین عیسا، له‌لایه‌ن سوپاى توركیا‌و له‌ڕێگه‌ى تانكه‌كانیانه‌وه بۆردومانكراوه و به‌و هۆیه‌وه ته‌واوى خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، چوار ئه‌ندامى خێزانێك كۆمه‌ڵكوژكراون و تائێستاش چاره‌نوسى دایك و منداڵێك له هه‌مان ئه‌و خێزانه نازانرێت، به‌ڵام ته‌رمى باوكه‌كه كه ته‌مه‌نى 54 ساڵه له‌گه‌ڵ سێ كچه‌كه‌ى به‌ناوه‌كانى (شیاز، موناو هودا) دۆزراونه‌ته‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه سوپاى توركیا ڕێگه‌ی (ئێم4)یان لەعەین عیسا‌و ناوچەى شەرا لەعەفرین كردۆته ئامانج‌و بۆردومانى به‌ردوامى ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
تێبينيێك بنێرە: