هۆشداریی سوپای پاسداران بە ئیسرائیل؛ هەڕەشە مەکەن 90لەسەدی پێداویستییەکانتان لە ڕێگای دەریاوە دابین دەبێت

(0) / / ایران / سوپای پاسداران شۆڕشی ئیسلامی ئیسرائیل


Aug 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

گۆڤاری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هۆشدارییەکی توندی بە ئیسرائیل دا و ڕایگەیاند ئێوەی کە 90 لەسەدی پێداویستییەکانتان لە ڕێگاکانی دەریایی دابین دەکرێت، نابێت هەڕەشە بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە نووسینەکەی گۆڤاری سوپای پاسداران جەخت لە سەر ئەوە کراوە کە ئێران توانای بەرپەرچدانەوەی زۆری هەیە و هاوکات لە بوارەکانی ئەمنی و سەربازیی جیهازاتی زیرەک و سەردەمیانەی لایە.
لە درێژەدا ئاماژە دراوە؛ "ڕژێمی زایۆنی کە زیاتر کە 90لەسەدی پیداویستی و کاڵاکانی لە ڕێگاکانی دەریاوە جێبەجێ و دابین دەکرێت، نابێت هەڕەشەی کردنە ئامانجی کەشتیەکانی ئێران بکات."