نێچیرڤان بارزانی لە تارانە؛ بەشداریی رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئایەتوڵڵا رەئیسی دەکات

(0) / / ایران / نێچیرڤان بارزانی زایەڵە ئێران ڕەئیسی


Aug 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداریی له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە تاران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداریی له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی، سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک و به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی گەیشتە تارانی پایته‌خت.
فەوزی هەریری، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، حەمەی حەمەسەعید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و کوێستان محەممەد وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی شاندی هاوڕێی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە سەفەر بۆ ئێرانن.