پەیمانگای کۆمپیوتەری چەمچەماڵ خوێندکارانی دەرچووی نۆی بنەڕەتی ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە چەمچەماڵ پەیمانگا خوێندکار


Aug 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

پەیمانگای کۆمپیوتەری چەمچەماڵ خوێندکارانی دەرچووی نۆی بنەڕەتی ئاگادار دەکاتەوە کەئارەزووی خوێندنیان هەیە دەتوانن فۆرمی ئەو پەیمانگایە پڕ بکەنەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پەیمانگای کۆمپیوتەری  چەمچەماڵ  ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو خوێندکارانە ئەکەینەوە کە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییان تەواو کردوە و ئارەزووی ئەوە ئەکەن بەردەوام بە خوێندنی ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) بدەن لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری چەمچەماڵ تکایە لە ڕۆژی (چوار شەممە) ڕێکەوتی (١١-٨-٢٠٢١) سەردانی کارگێڕی پەیمانگە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕم بە پێی مەرج و ڕێنمایەکانی وەزارەتی پەرەردە
١- دەبێت خوێندکار خۆی ئامادەبێت و ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نشتیمانی و ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی پێ بێت .
٢- پێویستە لە دایکبووی ١-١-٢٠٠٣ و بۆ سەرەوەبێت واتا نابێت هەژدە ساڵی تێپەڕاندبێ ئەگەر رۆژێکیش بێت.
٣- دەرچووی پۆلی نۆی بنەڕەتی ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ یان ٢٠٢٠ -٢٠٢١ بێت
٤- خوێندکاری سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ بێت.
٥- کێ برکێی ورەگرتن لەسەر کۆنمرەی بابەتاکانی ( بیرکاری -ئینگلیزی - زانست) دەبێت و خوێنکارێک خولی دووەمی هەبێ بۆی هەیە فۆڕم وەربگرێت.
٦- کوڕ و کچی شەهید لە کێبرکێی نمرە ئەبەخشرین کاتێک هەموو مەرجەکانی سەرەوەی تێدابێت.
ڕونیشکراوەتەوە،  تەنها رۆژانی یەک شەمە و چوار شەمە فۆرم دابەش دەکرێت ، هەتا ٩-٩-٢٠٢١ فۆڕم دابەش ئەکرێت و یەک هەفتە دوای وەرگرتنی فۆڕم مۆڵەتە بۆ گەڕانەوەی فۆڕمەکە بە پێچەوانەوە فۆڕمەکە وەرناگیرێتەوەتکایە پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزی و تەندروستیەکان بن .
کامەران کەریم