ئاسایشی گەرمیان: پارە دزراوەکەی یەکەی نیشتەجێ بوونی نۆژین ستی دۆزرایەوە

(0) / / اجتماعی / ئاسایشی گەرمیان زایەڵە نۆژین ستی


Aug 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند پارە دزراوەکەی یەکەی نیشتەجێ بوونی نۆژین ستی دۆزرایەوە.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە،  هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان و یاریدەدەری ئاسایشی کەلار و بنکەی ئاسایشی رزگاری دۆزینەوەی بڕی ١٥ دەفتەر و ٨٠ وەرەقە و١،٥٩١،٠٠٠ یەک ملیۆن و پێنج سەد و نەوەد و یەک هەزار دینار و دەستگیر کردنی تاوانباری دزیکردنەکەی ڕاگەیاند.
بەپێ ی زانیارییەکانی ئاسایش، دزەکان کارمەندبوون لەپرۆژەکە و  یەکێکیان دانیشتووی قەزای کەلارە و ئەویتریان بەڕەگەز ئێرانیە.
چەند ڕۆژێک بەر لە ئیستا دیارنەمانی پارە و دزیکردن لە پرۆژەی نۆژین ستی لەقەزای کەلار کە پرۆژەیەکی درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونە  ڕاگەیەندرا.
 دوای بەدواداچونی هێزەکانی ئاسایش لەگەرمیان توانیان لەماوەیەکی کورتدا دزەکان دەستگیربکەن و بڕی پارەدزراوەکەش وەربگرنەوە.
کامەران کەریم