داعش لە سووریا خۆی ڕێکدەخاتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە سووریا داعش


Aug 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

گرتنی ئەندام لە ناو منداڵاندا لە ئەولەوییاتی بەرنامەی داعش بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی لە سووریایە و ئەم گرووپە تیرۆریستییە بە دوای دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانیەتی لەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ماڵپەڕی ئەلمەرجەع لەمبارەیەوە نووسی: گرووپی تیرۆریستی داعش لە سووریا بە دوای خۆڕێکخستنەوەیە و گرتنی ئەندام لە ناو منداڵان و ڕاهێنان و پەروەردەکردنیان لە ئەولەویەتی ئەم گرووپە دایە.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە لە وڵاتی عێراقیش چالاکییەکانی داعش ڕووی لە زیادبوون کردووە و بە ڕۆژانە چالاکیان هەیە و خەڵک دەکوژن و دەڕفێنن.