چارەنووسی نادیاری پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق پاش هەڵبژاردنەکان

(0) / / عراق / زایەڵە سەرۆک کۆماریی عێراق حەلبوسی


Aug 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەگەری ئەوەی پۆستەکانی کوردەکان و سوننەکان پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و سەرۆک کۆماریی لە کورد بسێندرێتەوە، لە ئارادایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێگەی هەواڵی "المحاید" لە ڕاپۆرتێکدا باس لە ئەگەری سەرهەڵدانی ناکۆکی نوێی لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق بە تایبەت سونە و کورد لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماریی دەکات پاش هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئەم وڵاتە.
لەم ڕاپۆرتەدا بە ئاماژە بە وتەکانی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە لایەنی سونە سەبارەت بەوەی کە پۆستی سەرۆک کۆماریی دەبێ بگەڕێتەوە بۆ عەرەبەکان، باس لە ئەگەرێ جێگۆڕکێی لە پۆستەکانی سەرۆک کۆماریی و سەرۆکی پەرلەمان لە نێوان کورد و سونە کراوە.
لە بەشێکی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ بە سەرنجدان بەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان  و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناکۆکی لە نێویاندا هەیە؛ چارەنووسی پۆستی سەرۆک کۆماری پاش هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە تایبەت مانەوە لە لای کوردەکان، نادیارە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە یەکێتی دوچاری کێشەی ناوخۆیی لە نێوان هاوسەرۆکان هاتووە، بەڵام جەختی لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە پۆستی سەرۆک کۆماریی لای ئەو حیزبە دەمێنێتەوە.