بۆردومانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە

(0) / / جهان / زایەڵە تورکیا فڕۆکە


Jan 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە هۆی بۆردومانی چەند ناوچەیێکی هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە 5 هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  ئەمڕۆ هەینی لە گوندی گریی سەر بە شارۆچکەی چەمانکێی پارێزگای دھۆک بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەی سوپای تورکیاوە 3 کەسی مەدەنی بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەوە فڕۆکە جەنگییەكانی تورکیا کوێستانەکانی گوندی چیکان و گوندەژۆریان لە سنوری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران بۆردومان کرد کە لە گوندی دوەمیان دوو هاوڵاتی مەدەنی برینداربون.
کۆتایی/.