لەم مانگەوە بڕیارێك لەسەر بەشێك لەمووچەخۆرانی هەرێم جێبەجێ دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سەرچنار ئەحمەد یەكگرتوو


Aug 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەوانەی پلە باڵاو پلە تایبەتن وخانەنشین بوون بە یاسایی، مووچەكانیان بەپێی یاسای چاكسازی وەربگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند،  بڕیارە لەم مانگەوە بەپێی یاسای چاكسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020 ئەوانەی پلە باڵاو پلە تایبەتن وخانەنشین بوون بە یاسایی ،مووچەكانیان بەپێی یاسای چاكسازی وەربگرن ،كە بەپێی بڕگەی دووەم خاڵی 4لەماددەی 7 ی یاساكە نابێت كۆی ئەو مووچەی وەریدەگرن %50 تێپەڕبكات لەكۆی ئەو مووچەو دەرماڵەی لەكاتی خزمەت وەریدەگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوزانیاریەی خراوەتەڕوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاماری خانەنشینی لەهەرێم تایبەت بەمووچەی خانەنشینی وەزیرو بریكاری وەزیر بەوەی كە %60ی مووچەكەیان وەردەگرن،ڕێژەیەكی نادروستەو پێچەوانەی یاسای چاكسازییەو بەپێی یاساكە وەزیرو بریكاری وەزیریش نابێت مووچەی خانەنشینیان لە %50 تێپەڕێت.
کامەران کەریم