پەروەردەی شارەزوور مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە
/
کردستان
/
نەبیل حەمە ساڵح عەزیز
شارەزوور
مامۆستایان
پەروەردەی شارەزوور مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە کە خوازیاری گواستنەوەن فۆرمی گواستنەوە دابەش دەکرێت .
نەبیل حەمە ساڵح عەزیز، لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لە پەروەردەی شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند، سەرجەم مامۆستایانی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگاداردەکەین کە ئەوانەی خوازیاری گواستنەوەن بۆ سەرمیلاکی پەروەردەی قەزاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ناو مەرکەزی سلێمانی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی (۱۱ـ۸ـ۲٠۲۱) سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاکات بکەن لەدیوانی بەڕێوەبەرێتمان بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرمی گواستنەوە.
ناوبراو وتیشی، ئەوانەی خوازیاری گواستنەوەن لە قوتابخانە و خۆێندنگەکانی سنوری بەڕێوەبەرێتمان واتە ناوخۆی شارەزوور تا رێکەوتی ( ۱۷ـ۸ـ ۲٠۲۱) کات کراوەیە. مەرجە داواکار (٤٠) خاڵ و بەرەو ژوری هەبێت. ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە گرێبەست بوون و لە (۱ـ۳ـ۲٠۲٠) کراون بەهەمیشەیی گواستنەوە بۆ پەروەردەکانی دەور و بەر نایانگرێتەوە لەسەر رێنمایی وەزارەتی پەروەردە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: