ئەردۆغان باس لە ئەگەری لەشکرکێشی بۆ سەر شنگال دەکات
(0) /
سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی لەشکرکێشی بۆ سەر شنگال ڕایگەیاند: "رەنگە شەوێک بە سەرسوڕمانەوە بێین."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ دوای بەجێهێنانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی کەرەم ئایدنلار لە ئیستانبوڵ لەبارەی دۆخی شنگال بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند کە وڵاتەکەی رەنگە خۆی دەست وەرداتە کاروباری ئەو ناوچەیە، بۆ ئەوەی پەکەکە وەدەرنێت.
ئەردۆغان لە وەڵام بەوەی کە ئایا ئەو لێدوانە ئاماژەیەکە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، جەختی کرد: " تورکیا هەمیشە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، دەستەواژەیەک هەیە هەمیشە دەیڵێم "رەنگە شەوێک بە سەرسوڕمانەوە بێین."
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: