ئەمریکا دو گرووپی مقاوەمە لە عێراق و حیزبوڵڵای لوبنان سزا دەدات

(0) / / جهان / زایەڵە عەسائیب ئەهلحەق کەتائیب حیزبوڵڵا عێراق حیزبوڵڵای لوبنان


Aug 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزای بەسەر عەسائیب ئەهلحەق و کەتائیب حیزبوڵڵای عێراق و حیزبوڵڵای لوبناندا سەپاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆکاری سزادانی ئەم سێ گرووپەی کە لە ڕیزی گرووپەکانی مقاوەمە دان، گواستنەوەی چەک لە نێوان عێراق، سووریا و کۆریای باکوور، ڕاگەیاند.
ئەمریکا ئەو گرووپە چەکدارانەی بە ئاڵوگۆڕکردنی چەک لە نێوان عێراق، سووریا و کۆریای باکوور تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند سزا نوێیەکان لە چوارچێوەی یاسای رێگریکردن لە گواستنەوەی چەکە بۆ ئێران، سووریا و کۆریای باکوورە.
بەپێی سزا نوێیەکانی ئەمریکا، دوو دامەزراوەی سووری، دامەزراوەی بازرگانی وائیل عیسا و دامەزراوەی ئەیمەن ئەلسەباغ هەروەها سێ کۆمپانیای رووسی، کۆمپانیای چارتر گرین لایت مۆسکۆ و کۆمپانیای ئاسیا ئێنڤێست ئێل ئێل سی و کۆمپانیای ئێن پی پی پۆلسار لە لیستی نوێی سزاکانی ئەمریکادان.
سزا نوێیەکان رێگری دەکات لە ئەنجامدانی گرێبەست و مامەڵەی بازرگانیی دامەزراوەکانی حکومەتی ئەمریکا و هەروەها کۆمپانیا و  هاووڵاتیانی ئەمریکا لەگەڵ ئەو کۆمپانیانە.
 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا روونیدەکاتەوە کە سزا نوێیەکان لە رێککەوتی 29-7-2021 دەرکراون و لە چوارچێوەی یاسای قەدەخەی پێدانی چەکە بەو سێ وڵاتە.