تەرخانکردنى حەوت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ

(0) / / کردستان / زایەڵە حکومەتی هەرێم چەمچەماڵ


Aug 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوسینگەى مەسرور بارزانى تەرخانکردنى حەوت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینارى بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ راگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە راگەیەنراوێکى نوسینگەکە، سەرۆکی حکومەت دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەماڵ

دەقى راگەیەنراوەکە :

ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ، لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەوت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت.

هەروەها سەرۆکی حکومەت، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەمال .

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

11ی ئابی 2021