هاوخەمی بۆ قوربانییانی تەقینەوەکانی بەغداد بە شێوازی گووگڵ
(0) /
"گووگڵ" ماڵپەڕی تایبەت بە گەڕان لە ئینتەرنت بە شێوازی تایبەت هاوخەمی بۆ قوربانییانی تەقینەوەکانی بەغداد دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ماڵپەڕی "گووگڵ" تایبەت بە گەڕان بەدوای نووسین، وێنە، ڤیدیۆ و نەخشە کە ڕۆژانە لەسەر ئاستی جیهان لەلایەن سەدان ملیۆن کەسەوە بەکاردەهێنرێت، لۆگۆیەکی ڕەشی وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانییانی تەقینەوەکانی بەغدا دانا.
هاوپێچی لۆگۆکە کە هاوشێوەی ملپێچێکی ڕەشە، گووگڵ نووسیویەتی، "بۆ یادی قوربانییانی هێرشەکانی بەغداد."
پێنجشەممە 21ی کانونی دووەمی 2021، دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە ناوچەی "باب شەرجی" لە بەغداد ئەنجام دران و بوونەهۆی کوژرانی 32 کەس و برینداربوونی 110 کەسی تر.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: