لە ئەنجامی هێرشی تورکیا؛ هاونیشتمانییەکی ناحیەی کانی ماسێ گیانی لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە پەکەکە سوپای تورکیا کانی ماسێ


Aug 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ئەنجامی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە هاونیشتمانییەکی گوندی دێشێش سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە سنووری قەزای ئامێدی گیانی لەدەستدا.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیبراهیم حەسەن محەمە تەمەن 50 ساڵە، لە کاتی کار لە بێستانەکەی بە گولەی هێزەکانی سوپای تورکیا کوژراوە.
لە ماوەی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە، دەیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی و ئاوارە بوونە.
لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی ئەمدواییەی سوپای تورکیا شەش گوند لە هەرێمی کوردستان چۆڵکراون، دوو کەسی سڤیل بریندارکراون و زیاتر لە 22 هەزار دۆنم زەوی سووتاون.