پشووی سەرتاسەری لە ئێران بە هۆی کۆڕۆناوە

(0) / / ایران / زایەڵە عەلی ڕەزا ڕەئیسی کۆرۆنا ئێران ڤایرۆس


Aug 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە ئێران بە هۆی تەشەنەسەندنی بەرچاوی ئەم ڤایرۆسەوە، پشووی سەرتاسەری لە هەموو وڵات ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی ڕەزا ڕەئیسی گوتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی دووشەممە 16 ی ئاب تا شەممە 21 ی ئابی 2021، لەپێناو جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ناوەند بۆ کەم کردنەوەی تووشبوون و مردن بە کۆڕۆناوە، پشووی سەرتاسەری لە وڵات جێبەجێ دەکرێت.

بە گوێرەی ئەم بڕیارە، سەرجەم چالاکییەکانی بازاڕ، فەرمانگە حکومییەکان و بانکەکان ڕادەگیرێت.

هەروەها قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژی یەکشەممەی ئەم حەوتەیە تا شەممەی داهاتوو بە تەواوی لە ئێران جێبەجێ دەکرێت و هیچ کەسێک موڵەتی هاتووچۆی نێوان شارەکانی نییە.