کابینەی نوێی سووریا سوێندی یاسایی خوارد

(0) / / سوریه / زایەڵە سووریا حسێن عەرنووس


Aug 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتی حسێن عەرنووس لە بەرانبەر بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری وڵات، سوێندی یاساییان خوارد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی ئەو وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە و پاش دەرچوونی مەرسومی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ کە ١٠ی ئەم مانگە لە لایەن بەشار ئەسەد دەرکرا، هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەو وەزیرانەش کە نەگۆڕدراون، سوێندی یاساییان خوارد.
لە کابینەی نوێدا زۆربەی وەزیران لە پۆستەکانیاندا ماونەتەوە و تەنیا وەزیرانی میدیا، بازرگانی ناوخۆ و کاروباری کۆمەڵایەتی و چەند وەزیرێکی ڕاوێژکار گۆڕدراون.