دەیان کوژراو و بریندار لە تەقینەوەکەی لوبنان

(0) / / جهان / زایەڵە لوبنان سووتەمەنی تەقینەوە


Aug 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

تەقینەوەی تەنکەرێکی سووتەمەنی لە ناوچەی عەکار لە باکووری لوبنان، ٢٠ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، خاچی سووری لوبنانی ڕایگەیاند تەنکەرێکی سووتەمەنی لە ناوچەی عەکار تەقییەوە و ٢٠ کەس لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستدا و ٧٠ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە باری تەندروستی زۆرێک لە برینداران خراپ ڕاگەیێندراوە.

تەقینەوەکە کاژێرەکانی کۆتایی ڕۆژی شەممە ١٤ی ئەگێست ڕوویداوە و هێشتاکە هۆکارەکەی نازانرێت.

ماوەیێکە لوبنان لەگەڵ قەیرانی سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان ڕووبەڕووە.