تاڵیبان چووە ناو کابوول

(0) / / جهان / ئەفغانستان زایەڵە تاڵیبان کابوول


Aug 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند هێزەکانی تاڵیبان چوونەتە ناو شاری کابوولی پایتەختی ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان، کۆنترۆڵی زانکۆی کابوول لە ڕۆژئاوای پایتەختی بەدەستەوە گرت و ئاڵاکانی لە ناوچەی کوتا سینکی هەڵکردووە.
بزووتنەوەی تاڵیبان لە ڕاگەیێندراوێکدا چوونە ناو کابوولی ڕاگەیاند، بەڵام جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دانوستانەکان بۆ ئەوەی پایتەخت بەبێ شەڕ ڕادەست بکرێت، لە ئارا دایە.
تاڵیبان جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە دەیانەوێت بەبێ شەڕ بڕۆنە ناو کابوولەوە و نایانەوێت لە پایتەخت شەڕ ڕووبدات.
هاوکات بەرپرسانی ئەفغانستان ڕایانگەیاندووە کە هێشتاکە کابوول نەکەتووە.