تاڵیبان لەکۆشکى سەرۆکایەتى کۆمار؛ ئیمارەتى ئیسلامى رادەگەیەنین

(0) / / جهان / تاڵیبان زایەڵە ئەفغانستان


Aug 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

بزوتنەوەى تاڵیبان دەستى بەسەر کۆشکى سەرۆکایەتى کۆماری ئەفغانستاندا گرت و بەرپرسێکى بزوتنەوەکە باس لە ڕاگەیاندنی "ئیمارەتى ئیسلامى" دەکات.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرپرسێکى تاڵیبان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى ئەسۆشیەتید پڕێس ڕایگەیاند "ئیمارەتى ئیسلامى" ڕادەگەیێنن.  
کۆنترۆڵی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار دوای ئەوە هات کە ئەشرەف غەنى سەرۆکى ئەفغانستان وڵاتەکەى بەرەو تاجیکستان بەجێهێشت.  
ئەمڕۆ تاڵیبان توانی کابوولی پایتەخت بەبێ بەرگرییەکی ئەوتۆ کۆنترۆڵ بکات.