کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕووداوەکانی ئەفغانستان

(0) / / ایران / محەمەد جەواد زەریف زایەڵە ئیسلامی ئێران ئەفغانستان


Aug 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی ئەفغانستان جەختی لە سەر پێویستیی گرتنەبەری ڕێگای دانوستان و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لەو وڵاتە کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد وەزیری دەرەوەی ئێران لە توییتێکیدا لە وڵام بە توییتی حامد کەرزای سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان، نووسی: دەستپێشخەریی برایان لە ئەنجومەنی تەنسیق و دیکەی ڕێبەرانی ئەفغانستان دەتوانێ بەستێنی گفتوگۆ و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات بە شێوەی سەقامگیر لەبار بکات.
ڕاشیگەیاند: توندوتیژی و شەڕ، هەر وەکوو داگیرکاریی، هیچ کات ڕێگای کۆتایی هێنان بە پرسەکانی ئەفغانستان نەبووە و نابێت.
زەریف ئاماژەی بەوەش دا کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ موساڵحە لە ئەفغانستان.