پێنج کوژراو و بریندار لە ئەنجامی بۆردومانی شەنگال لە لایەن تورکیاوە

(0) / / عراق / زایەڵە تورکیا شەنگال فڕۆکە یەبەشە پەکەکە


Aug 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى ئۆتۆمبێلێکى هێزەکانى بەرخودانى شەنگال (یەبەشە)یان لە شەنگال كرد و سێ كەس لە سەرنشینەكان گیانیان لەدەستداوە، دوانی تریش برینداربون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە کە دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلێک لەناو بازاڕى شەنگال بەتەواوى تێکشکاوە.
ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاوە بۆردومان کرا و دەگوترێت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.
ئەو فەرماندەیەی یەبەشە کە گیانی لەدەستداوە ناوی سەعید حەسەن سەعیدە.
دوو لە کوژراوان پاسەوانی فەرماندەکەی یەبەشە بوونە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی ناسنامەی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.