مەسعود بارزانی: هەڵبژاردنی داهاتوو دەتوانێ ببێتە دەروازەیەکی باش بۆ نوێگەری لە پڕۆسەی سیاسی عراق

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی پارتی عادل عەبدولمەهدی


Aug 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هەڵبژاردنی داهاتوو دەتوانێ ببێتە دەروازەیەکی باش بۆ نوێگەری لە پڕۆسەی سیاسی عراقدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد.
بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی بارزانی، هەردوولا تاوتوێی ئەو ئاڵنگارییانەیان کرد کە رووبەڕووی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەبێتەوە، هاوکات، لەبارەی گەشەسەندن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
لای خۆیەوە مەسعود بارزانی جەختی لەوەکردەوە، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، دەتوانرێت ببێتە دەروازەیەکی باش بۆ نوێگەری لە پڕۆسەی سیاسی و هێنانەدی ئیرادەی هاوڵاتیان لە گۆڕانکاری و سەقامگیری.