ئێران بۆ بارزانی؛ هیوادارین بە سرکردایەتی جەنابتان پێوەندییەکانمان پتەوتر بێت

(0) / / کردستان / زایەڵە نەسروڵڵا ڕەشنوودی ئێران


Aug 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی لە هەولێر لە پەیامی پیرۆزبایی 75ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەم پارتە، ڕایگەیاند: هیوادارین بە سەرکردایەتی جەنابتان، پێوەندیی دوولایەنە پتەوتر و بەرفراوانتر بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی 75ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی دیموکراتی کوردستانی کرد.
ڕەشنوودی لەم پەیامەیدا، هیوای ئەوەی خواست کە بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، پارتی زیاتر لە جاران، بەهێز و توانا بێت و ببێتە مایەی هاودڵی و ئارامی و تەبایی لە ناوچەکە، عێراق و هەرێمی کوردستان و پێوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، پتەوتر و بەرفراون تر بێت.
سەرکۆنسوڵی ئێران هەروەها پیرزۆبایی لەدایکبوونی بارزانی کردووە و ڕایگەیاندووە: بەبۆنەی ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی بەڕێزتان، دەمەوێت پیرۆزبایی گەرمتان لێبکەم بۆ ٧٥ ساڵ چالاکیی حیزبی، خەبات دژی دیکتاتۆری، لەخۆبردوویی و موجاهیدەتێ کە لە بەرانبەر ڕژێمی پێشوو هەبوو کە لە شانازییەکانی ئەو پارتەیە و لە ئێوە و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەندامان پیرۆزبایی دەکەم.