ئاسایشی گەرمیان دوو تۆمەتباری بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد
/
اجتماعی
/
زایەڵە
گەرمیان
ئاسایشی
بیناسازی
تۆمەتبار
هێزەكانی یاریدەرێتی ئاسایشی كفری دوای بەدواداچون و لیکۆلینەوەی ورد توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە تۆمەتبارن بە دزینی کەلوپەل و کەرەستەی بیناسازی لە دوکانێک لە قەزای کفری.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاسایشی گەرمیان بڵاوی کردۆتەوە، ئەودووتۆمەتبارە پێشینەی تاوانی تریان هەیە و بەبریاری دادوەر دەستگیر کراون و دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی بە دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان پترۆڵ و هەندێک کەرەستەی ڕاوکردن کردووە لەدەستاییەکانی ناحیەی سەرقەڵا کە شۆفیرەکەی هەڵهاتووە، هاوکات کەرەستە و کەلوپەلەکان ڕادەستی ناحیەی زنانەکراون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: