دوو بازرگان و نۆ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە بازیان چەمچەماڵ کەرکوک


Aug 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاسایشی ڕۆژئاوای  سلێمانی  ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاو بونەوەو بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان یازدە کەس دەستگیرکراون .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، باس لەوەشکراوە ، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان کوردن و نۆکەسیان بەکارهێنەرن و دانیشتوی (بازیان، چەمچەماڵ، کەرکوکن ) دوو کەسەکەی دیکەش بازرگانن و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن .
ڕونیشکراوەتەوە، سەبارەت بەو ماددانەی بەکاریان هێناوە لەجۆری کریستاڵە  ،تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی (۲٦ و ٣٠) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکارە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە ( ١ ) ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگیراون .
کامەران کەریم