نێچیرڤان بارزانی: جێپه‌نجه‌ى سەلام کۆیی به بوارى هونه‌ريى كوردستانه‌وه دياره
(0) /
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆچی دوایی سەلام کۆیی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەلام کۆیی "خاوه‌ن رۆڵ و پێگه و ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى بوارى نواندن و شانۆيه و جێپه‌نجه‌ى به بوارى هونه‌ريى كوردستانه‌وه دياره."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەلام کۆیی بڵاوکردەوە.
لەم پەیامەدا هاتووە، "مامۆستا سه‌لام كۆيى له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه هاتووه‌ته بوارى هونه‌رييه‌وه و ساڵانێكى درێژى به كار و خزمه‌تكردنى هونه‌ر به‌خشى.. به كار و به‌رهه‌مه‌كانى، بۆ هه‌ميشه يادى به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه".
هونەرمەند سەلام کۆیی کاژێر 9:00ی شەوی دووشەممە 16-8-2021 تووشی جەڵتەی مێشک بوو و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر کراوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزان، كه‌سوكار، هاوڕێيانى و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان دەکات.
ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1955 لەدایکبووە، سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوو دەستی بەکاری هونەری کردووە، نزیکەی 50 ساڵە لە بواری نواندندا کار و بەرهەمی هەیە.
بەناوبانگترین ئەو کارانەی کە سەلام کۆیی بەشداری تێدا کردووە، درامای "هەبوو نەبوو" و "تاپۆ هەقی چییە"، کە لەوەی دواییان رۆڵی حاجییەکی چاوچنۆک و رەزیل و فێڵبازی بەناوی "حاجی یادگار" بینیوە.
هونەرمەند سەلام کۆیی، لەم ساڵانەی دوایی تووشی چەند نەخۆشییەک بووبوو، لەوانەش نەخۆشیی شەکرە، دوو ساڵ لەمەوبەریش نەشتەرگەریی دڵی بۆ کرابوو.
تێبينيێك بنێرە: