ڕێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕاو میدیا: دەستدرێژیکردنە سەر پەیامنێری رووداو لە شەنگال سەرکۆنە دەکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە جاسەنە شەنگال کامەران کەریم رووداو


Aug 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ڕاگەیەنراوێکی ڕێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕا و  میدیا کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە، رۆژی سێ شەممە ١٧ ی ئاب دوای هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە گوندی سەکێن لە چیای شەنگال و گیان لە دەستدانی ٥ کەس و برینداربوونی ١٠ کەسی دی کە جگە لە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال ( یەبەشە ) خەڵکانی مەدەنیشی تێدایە، تیمێکی کەناڵی رووداو بۆ رووماڵکردنی ئەو رووداوە دەچنە ئەو ناوچەیە، بەلآم شەڕڤانانی یەبەشە تەقە بەسەر تیمەکەدا دەکەن و بە قۆناغە تەفەنگ رۆژنامەنووس، تەحسین نامق بریندار دەکەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیرڕا و میدیا سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات و بە پێشێلکردنێکی تەواوی مافی رۆژنامەنووسان لە رووماڵکردنی رووداوەکاندا، ناوزەدی دەکات.
رێکخراوی جاسەنە بە پێویستیشی دەزانێت لێپرسراوانی کەناڵەکانی میدیا لەو دۆخە نائاساییەی لە دەڤەری شەنگال دەگوزەرێت ئاگادار بکاتەوە کە ژینگەیەکی سروشتی نییە بۆ کاری رۆژنامەوانی بەهۆی ئەو بارگرژیەی لەو ناوچەیەدا هەیە، هەروەها هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە گرووپی چەکدار لەو دەڤەرە ژینگەی کاری رۆژنامەوانی گرانتر کردووە، خودی رۆژنامەنووس ( تەحسین نامیق)یش ماوەیەک لەمەوپێش لەلایەن حەشدی شەعبیەوە دەستگیرکرا.
باس لەوەشکراوە، هەربۆیە کارکردنی رۆژنامەنووسانی مەیدانی لەو ناوچانەی کە دۆخێکی نا ئاساییان هەیە پێویستی بە پلان و خۆپارێزی و لەبەرچاوگرتنی ژیانی رۆژنامەنووسەکەیە.
کامەران  کەریم