وەزارەتی پێشمەرگە؛ مینی پەکەکە بە ئۆتۆمبیلێکماندا تەقییەوە و بریندار هەیە
/
کردستان
/
پێشمەرگە
زایەڵە
پەکەکە
مین
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، پەکەکە بە چاندنی مین و کاری تێکدەرانە تۆمەتبار دەکات و ڕایدەگەێنێت کە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی ئەو پارتە بە ئۆتۆمبیلێکی پێشمەرگەدا، پێشمەرگەیێک بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە سنووری ئامێدی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا تەقییەوە و ئەو وەزارەتە ڕادەگەیێنێت کە بریندار هەیە.
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە:
#سەنتەری_میدیا
پەکەکە لە کاری تێکدەرانە بەردەوام دەبێت
ئەمرۆ 18/8/2021بەرێز سەربەست لەزگین بریکاری وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند لەسنوری قەزای ئامێدی چەکدارانی پەکەکە هەستاون بەدانانی مینێکى چێندراو لە رێگەی هاتوو چۆی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە، لە ئەنجامدا مینە چێندراوەکە بە ئۆتۆمبیلێکی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە، ئەگەر چی خۆشبەختانە زیانی رۆحی لێ نەکەوتۆتەوە، تەنیا پێشمەرگەیەک بەسوکی بریندارە، هەروەها بریکاری وەزیری پێشمەرگە گوتی: دەمانەوێ ڕای گشتی و خەڵکی کوردستان ئاگادار بکەينەوە كەچەندین جارە پەکەکە ئەم رەفتارانە لە سنوری ئەرکی پێشمەرگە دووبارە دەکاتەوە ھەروەھا کاری تێکدارانە ئەنجام دەدات، بەم رەفتارانەیان مەترسی لە سەر سنورەکان و خەڵکی مەدەنی دروست دەکەن.
تێبينيێك بنێرە: