بە فەرمانی ڕێبەری باڵای وڵات؛ کوردێک بوو بە فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە ئەرتەش شەهرام ئێرانی دەریاڤان


Aug 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەریاڤان شەهرام ئێرانی کە هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی شاری سنەیە، لە لایەن ڕێبەری باڵای ئێرانەوە بە فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش دانرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی فەرمانێک، دەریاڤان شەهرام ئێرانی هاووڵاتی کوردی لەدایکبووی شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستانی وەکوو باڵاترین فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی وڵات دیاری کرد.
ڕێبەری باڵای ئێران لە فەرمانی دەستبەکاربوونی دەریاڤان ئێرانی، جەختی لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە چاوەڕێی سوودبینین لە توانا و دەفرایەتییەکانی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکان و بەگشتیی وڵات لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئەرکی جیهادی و شۆڕشگێڕانەی هێزی دەریایی دەکرێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی سوپاسی هەوڵ و ماندووبونەوەکانی فەرماندە کوردەکەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
دەریاڤان شەهرام ئێرانی لەدایکبووی ساڵی 1346 لە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستانە و تا کۆتایی دواناوەندیی لەو شارە خوێندوویەتی و لە ساڵی 1364 لە لایەن زانکۆی زانستی دەریایی ئیمام خومەینی (رە) لە نەوشەهر وەرگیراوە و پاش چوونە ناو ئەرتەشی وڵات، چەندین پۆست و ئەرکی باڵای وەرگرتووە.