ئاسایشی گەرمیان سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێکی داعش دەرکرد
/
کردستان
/
زایەڵە
گەرمیان
داعش
تیرۆر
ئاسایشی گەرمیان سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێکی داعش خەڵکی وڵاتی ئۆزپاکستان دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ تاوانبارێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەناوی (ئازاد بیک زەعفەر بیک ئاویچ شاکر) لەدایکبوی 1989 کە بە ڕەگەز ئۆزپەکییەو خەڵکی وڵاتی ئۆزپاکستانە دەرکرد تاوانباری ناوبراو پاش ئەوەی لەوڵاتی ئۆزپاکستانەوە دەچێتە تورکیاو دواتر دەچێتە سوریاو لەوێوە بۆ ئەنجامدانی کاری خۆکوژی دێتە سنوری ناحیەی قەرەتەپە، لە ڕێکەوتی 2014/7/14 بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە سنوری ناحیەی قەرەتەپە خۆی دەتەقێنێتەوە لە ئەنجامی ئەو کارە تیرۆرستیەدا چەندین ھاوڵاتی مەدەنی شەھیدو بریندار دەبن، بەڵام خۆی تەنھا بریندار دەبێت .
باس لەوەشکراوە، لەوکاتەدا ھێزەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەگەنە سەری و دەستگیری دەکەن و پاش ڕێکارە تەندروستیەکان ڕوبەڕوی دادگا دەکرێتەوە،
سەرئەنجام ڕۆژی 2021/8/17 لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی کەرکوک / گەرمیان بە پێی مادەی 2/3 لەیاسای تیرۆر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا ، تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: