پێنج کەس لە چەمچەماڵ  بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی ئاسایش


Aug 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

 پێنج کەس لە چەمچەماڵ  بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاسایشی  ڕۆژئاوای سلێمانی  ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بە پشتبەستن بە زانیاری سەرچاوە تایبەتەکانمان، بۆ ڕێگریکردن لەساغکردنەوەو بەکارهێنانی دراوی ساختە (تەزویر) لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ پێنج کەسیان دەستگیرکرد، تۆمەتبارەکان بڕی (١٨٠٠)$ دۆلاری ئەمریکیان پێبوو لەجۆری پەنجا دۆلاری و سەد دۆلاری ئەیانویست لەبازاڕدا ساغی بکەنەوە .
سەرجەمیان بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەماددەی (٢٨١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون .
کامەران کەریم