نێچیرڤان بارزانی؛ "یادی عاشورا" ببێتە پاڵنەرێک بۆ سڕینەوەی بیری توندوتیژیی و توندئاژۆیی
/
کردستان
/
زایەڵە
نێچیرڤان بارزانی
هەرێمی کوردستان
عاشورا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی یادی عاشورا ڕایگەیاند: داوادەکەم یادی عاشورا ببێتە پاڵنەرێک بۆ سڕینەوەی بیر و رۆشنبیریی توندوتیژیی و توندئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی عاشورا لە تویتێکدا لە تویتەری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندوە،” یادی عاشورا “ببێتە پاڵنەرێک بۆ سڕینەوەی بیر و رۆشنبیریی توندوتیژیی و توندئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان.
ڕایشیگەیاندوە،” ئهم یاده ببێتە ئیلهامێک بۆ بەهێزکردن و سوربون لەسەر خۆشەویستی و بنەماکانی لێبوردەیی پێکەوەژیان نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەل، بەمەبەستی بەرقەرارکردنی سەقامگیریی لە وڵاتەکەمان”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان خوازیارە تەواوی گەلانی جیهان لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی دابن.
تێبينيێك بنێرە: