نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیدانەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر شەنگال دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە شەنگال تورکیا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان


Aug 19, 2021

قەبارەی فۆنت:
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكاری عێراق "یۆنامی" ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی توركیای بۆسه‌ر قه‌زای شه‌نگال كرد و رایگه‌یاند، ده‌بێت ڕێكه‌وتننامه‌ی شه‌نگال به‌بێ دواخستن جێبه‌جێبكرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوسینگه‌ی عێراقی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌ نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌ڕوانن بارودۆخی مه‌ترسیداری باكوری عێراق، نیگه‌رانن كوژران و برینداربونی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ گوندی ساكینه‌ی شارۆچكه‌ی شه‌نگال.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پێویسته‌ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدا به‌تایبه‌ت هێرشی ئاسمانی، هاوڵاتیان ئاگاداربكرێنه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، به‌ هه‌مانشێوه‌ش گرنگه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خێرا و ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ ڕوداوانه‌ ئه‌نجامبدرێت، بۆ دیاریكردنی به‌رپرسیارێتی له‌كوژران و برینداربونی ده‌یان هاوڵاتی بێتاوان".
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا باسی له‌وه‌كردوه‌، یونامی داوا له‌ هه‌مو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی و بارودۆخی خراپی هاوڵاتیان له‌به‌رچاو بگرن، چونكه‌ له‌ئێستادا شه‌نگال ئاشتی و سه‌قامگیریی پێویستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ڕێكه‌وتننامه‌ی شه‌نگال به‌بێ دواخستن جێبه‌جێبكرێت.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "به‌رده‌وامن له‌ پشتیوانیكردنی دیالۆگ و داواش له‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، ڕێز له‌ بنه‌ماكانی سه‌روه‌ری و ئاشتی خاكی وڵاتان بگرن".