پەنجشیر تاکە هەرێم کە تا ئێستا لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ نەکراوە

(0) / / جهان / زایەڵە پەنجشیر تاڵیبان ئەحمە مەسعود ئەحمەد شا مەسعود


Aug 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

بزووتنەوەی تاڵیبان هەموو ویلایەتەکانی ئەفغانستانی بەبێ ڕووبەڕووبوونەوەیێکی ئەوتۆی سەربازیی لەلایەن سوپای وڵاتەوە، کۆنترۆڵ کرد و بە تەنیا هەرێمێک ماوە کە هیوای بەرخۆدانە لە بەرانبەر ئەو هێزەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پەنجشیر تاکە هەرێمی ئەفغانستانە کە تا ئێستا لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ نەکراوە.
پەنجشیر لەژێر دەسەڵاتی ئەحمە مەسعود، کوڕی ئەحمەد شا مەسعوده‌ و ناوبراو جەختی لە سەر بەرخۆدان تا ئازادی تەواوی ئەفغانستان و دەرکردنی تاڵیبان کردووە.
ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌ چه‌كداره‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستی تاڵیبان ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و لایەنە ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان‌، چوونه‌ پاڵ ئه‌و هێزه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌سعود له‌ هه‌رێمی په‌نجشیر.
ئەو هێزانەی پەنایانە بردۆتە پەنجشیر، بڕێكی زۆری چه‌كی جۆراوجۆر، ئامێر و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووە و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن و جه‌خت له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كه‌نه‌وه‌.