ژنێک لە هەڵەبجە کۆتای بە ژیانی هێنا

(0) / / اجتماعی / بەرزان عوسمان محەمەد زایەڵە هەڵەبجە خۆکوژی


Aug 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە ژنێک کە پیشەی مامۆستایە کۆتای بەژیانی خۆی هێنا .

مقەدەم  بەرزان عوسمان محەمەد وتەبێژی  بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی  پارێزگای هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی  ئەمڕۆ شەمە 21 8 2021 لە گەڕەکی  شارەوانی ژنیکی تەمەن  35ساڵ بە ناوی (ن. ا.م ) پیشە مامۆستا لە ماڵی  خۆیان  کۆتایی بە ژیانی خۆی  هینا و خۆی  خنکان، پاش گەیشتنی تیمی لێکوڵینەوەی پولیس دۆسیە بۆ ڕووداوەکە  لە بنکەی پولیسی شەهید سەرکار ڕێکخرا  .

ناوبراو  وتیشی، وتەی کەسوکاری کۆچکردوو وەرگیرا ڕایانگەیاند  کە بارودۆخی دەرونی جێگیر نەبوە ماوەیەکە توشی نەخۆشی بوە    و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیان لەدەست.

کامەران  کەریم