وته‌بێژی ده‌روازه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان بۆ زایه‌ڵه‌: ئاڵوگۆڕی بازرگانی به ‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دابه‌زیوه‌

(0) / / گفتگو / عه‌باس ئیسماعیل عه‌لی په‌روێزخان زایه‌ڵه‌ ده‌روازه‌ی مه‌رزی ئاڵوگۆڕی بازرگانی


Aug 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

وته‌بێژی ده‌روازه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی  په‌روێزخان ئاشكرایكرد، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ مه‌رزی په‌روێزخان له‌ خراپترین ئاست دایه‌، گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار .

عه‌باس ئیسماعیل عه‌لی، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌روازه‌ی نیوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و وته‌بێژی ده‌روازه‌كه‌ له‌وتوویژی له‌گه‌ڵ  په‌یامنێری زایه‌ڵه‌ ڕایگه‌یاند، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ‌په‌روێزخان ئێستا له‌ خراپترین ئاست دایه، گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار زۆر باری كه‌می كردووه‌ به ‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو، 80 لەسەدی  باره‌كانی له ‌ئێستادا كه‌می كردووه‌، هۆكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌رزانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن. ئه‌وانه‌ ئاسانكاری زۆر بۆ بازرگانه‌كان ده‌كه‌ن،  به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ ئێمه‌ ده‌گات ڕێكاره‌  ته‌عریفه‌ی گومرگی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكرێت، له‌ ڕووی كوالیتی كۆنترۆڵیه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خراپ جێبه‌جێده‌كرێت .

وتیشی، هه‌روه‌ها له ‌ڕووی پارێزگاری كردن له‌ ژینگه‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆ بابه‌تی ڕێگا و بان ئه‌وانیش له‌و مه‌رزانه‌ جێبه‌جێ ناكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له ‌مه‌رزی په‌روێزخان هه‌یه، له ‌مانگی 4 به‌دواوه‌ واته‌ له ‌ماوه‌ی ئه‌م 4 مانگەدا ڕێژه‌كه‌ مانگ به ‌مانگ داده‌به‌زێت واته‌ ئاستی ئاڵوگۆڕ   له‌مانگی  ( 4 )    50%  بووه‌،  له‌ مانگی (  5 )  بۆته‌ 60% ، له‌مانگه‌كانی  ( 6 و 7 ) بۆته‌ 70% ، ئه‌م مانگه‌ش ته‌قریبه‌ن بۆته‌ 80 لەسەد.

ڕونیشكرده‌وه، لەگەڵ عه‌لی  تۆفیق سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان هه‌ستاین به‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ناو ده‌روازه‌كه‌مان به‌ بنكه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كان و شۆفێر و كه‌سانی   په‌یوه‌ندیدار و شاره‌زا له ‌بواری بازرگانی دا كردمان  به‌ ڕاپۆرتێك و ڕاپۆرته‌كه‌مان دا به‌  وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری دارایی  و ئابوری  له ‌سه‌ره‌تاوه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر هێل بووه ، دواتر له ‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی ئێمه و وه‌زیری دارایی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك  له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ره‌ گومرگیه‌كان ته‌نانه‌ت به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرگی  هه‌رێم و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گومرگیه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداربن بۆئه‌وه‌ی  ئالیه‌تێك بدۆزنه‌وه‌ چۆنیه‌تی قه‌باره‌ی بازرگانی یاخود ئاڵوگۆری بازرگانی له‌ ده‌روازه‌كان چۆن بگه‌رێننه‌وه‌ بۆ ئاستی خۆی و په‌ره‌ی پێبده‌ن و زیادی بكه‌ن .

باسی له‌وه‌شكرد، دابه‌زینی ئاستی قه‌باره‌ی ئالوگۆڕی  بازرگانی نه‌ك كاریگه‌ری هه‌بووه‌ بۆ كه‌م بونه‌وه‌ی  داهات، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له ‌ناو شاره‌كان بۆ تاكه‌كان، بۆ نمونه‌ ڕۆژانه‌ ساڵی ڕابردوو مانگی  5 ڕۆژ  هه‌بووه‌ 1150  بارمان  هه‌بووه ، له‌م 1150 باره‌   1150 شۆفێر كرێی   وه‌رگرتووه‌  له‌ ملیۆن 800 تاده‌گات 400  هه‌زار پاره‌یان وه‌رگرتووه‌، ئه‌م نزیكه‌ی  700 بۆ 800 ملیۆن دینار سیوله‌ كاش  هاتۆته‌ ناو بازاڕه‌وه‌ ئه‌مه‌ جموجوڵی بازرگانی   له‌ كه‌لار جوڵه‌یه‌كی زۆر باش بووه‌ نه‌یهێشتووه‌ توشی داڕمان بێت .

وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی  په‌روێزخان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نوسینگه‌ گومرگیه‌كان كرێكاره‌كان یا خود كۆمپانیاكان سودمه‌ند بوون، ئه‌م دابه‌زینی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیه‌ كاریگه‌ری له‌ داهاتی تاكه‌كانی  ناو كه‌لاری  كردووه‌ .

سازدانی چاوپێكه‌وتن - كامه‌ران  كه‌ریم