بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە دو گەشتیاری مووسڵی لە دهۆک کوژران
/
کردستان
/
زایەڵە
باتیفا
مووسڵ
گەشتیار
دهۆک
تورکیا
بەهۆی تۆپبارانی تورکیا لە گوندی بانکیی سنووری شارۆچکەی باتیفا دوو گەشتیار کوژران کە خەڵکی مووسڵ بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوو گەشتیاری عەرەب بە ناوەکانی ئەحمەد شوکر، لەدایکبووی ساڵی 1981 و یوسف عومەر، لەدایکبووی ساڵی 1995، کە بە مەبەستی گەشت و سەیران چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری ناحیەی باتیفا لە تۆپبارانی سوپای تورکیا کوژراون.
قوربانیان چوونە ناوچەیەکی قەدەخەکراو و بە تۆپێک کراونەتە ئامانج کە بە دەوروبەری ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتووە و کوژراون.
تێبينيێك بنێرە: