1 / 12
2 / 12
3 / 12
4 / 12
5 / 12
6 / 12
7 / 12
8 / 12
9 / 12
10 / 12
11 / 12
12 / 12

(0) / / فرهنگی / زانکۆ زایەڵە حەسەن پور


Aug 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

پێشانگای ناساندنی زانکۆ یەکەمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە.
ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بۆ زایەڵە ڕایگەیاند کە پێشانگای تایبەت بە ناساندنی زانکۆ پلە یەکەکانی ئەم وڵاتە کاژێر 10ی ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی دەکرێتەوە.
حەسەن پور ڕاشیگەیاند: ئەو پێشانگایە لە ڕۆژانی دووشەممە تا چوارشەممە بەرواری 23 تا 25 ی ئابی 2021 لە هوتێل هایکریستی شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە لە پێشانگاکەدا هەر یە ک لە زانکۆکانی ئەمیر کەبیر و شەهید بەهەشتی تاران، ئازادی ئەسفەهان، خواڕەزمی تاران، شەهید چەمرانی ئەهواز، زانستە پزیشکییەکانی تاران، زانکۆی تاران، ئازادی کەرەج و ئازادی شاری ئامۆل لە باکوری ئێران بەشدار دەبن.