تۆمەتبارێک لە هەڵەبجە پاش سێ ساڵ دەستگیرکرا
(0) /
لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە ماوەی ٣ ساڵە فەرمانی گرتنی هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ناوشاری بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە توانیان تۆمەتباریک دەستگیر بکەن کە ماوەیەی نزیکەی سێ ساڵە فەرمانی گرتنی هەیە لە بەشی پۆلیسی نەهیشتی تاوانی سلیمانی بەپێی مادەی 446 443 کە تایبەتە بەدزی کردن پاش لێکۆڵینەوەو بەندکردنی تەسلیم بەبەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی سلێمانی دەکرێتەوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: