زایەڵە ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كانى قۆناغى 12 بڵاوده‌كاته‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە تاقیكردنه‌وه‌ 12ی ئاماده‌یی ئالان حەمە سەعید


Aug 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كانى قۆناغى 12ی ئاماده‌یی ڕاگه‌یاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی پۆلی 12ی ئامادەی و بەشی زانسی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی ڕاگەیاند.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەوەردە، 126 هەزار و 847 خوێندكار مافی بەشدارونی لە تاقیكردنەوەكاندا هەبووە و دوو هەزار و 254 خویچندكار خۆی نەهاتووەتە تاقیكردنەوەكانەوە.

ڕێژەی دەرچوون بۆ خوێندكارانی بەشی زانستی11 هەزار و 532 خوێندكارە كە دەكاتە 32.88%، بۆ خوێندكارانی وێژەیهەشت هەزار و 114 خوێنكارە كە دەكاتە 19.9%، بۆ خوێندكارانی پیشەیی664 خوێندكارە كە دەكاتە  18%، بۆ خوێنداكارنی ئیسلامی120 خوێندكارە كە دەكاتە 43%.

وەزیری پەروەردە ئەوەی خستەڕوو، لەمساڵدا 207 حاڵەتی گزی(قۆپ) لە ڕێگەی بلوتوزەوە ئەنجامدراوە و ئەوانەش لە تەواوی تاقیكردنەوەكان سفریان پێدەدرێت و لەم ساڵی خوێندنیش بێبەش دەكرێن

خوێندكاران ده‌توانن له‌م لینكه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌