پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ زانکۆکانی ئێران سیاسەتی لەپێشینەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئێران پێشانگا زانکۆ زانستی هەرێمی کوردستان دوکتۆر ڕەزا


Aug 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، گوتی: ئاستی زانکۆکانی ئێران لە ئاستێکی بەرزی جیهانیە و هیوادارین ئەم پێشانگایە ببێتە هۆی پەرەپێدانی پەیوەندی ڕۆشنبیری و زانستی لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی  پەیامنێری زایەڵە، دوکتور رەزا نوێنەری وەزارەتی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە ڕێورەسمی کرانەوەی پێشانگای ناساندنی زانکۆ یەکەمەکانی ئێران لە سلێمانی، گوتی: خۆمان بە بەختەوەر دەزانین کە ئەم پێشانگایە لە چوارچێوەی پەیوەندی زانستی و ئاکادمیک، لە نێوان زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و زانکوکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەدەچێ.
ڕاشیگەیاند: بە پێویست دەزانم کە سێ ستراتیژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە ئەنجام گەیشتووە بۆ ڕای گشتی ڕابگەینم، خاڵی یەکم؛ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زانکۆکانی کوردستان توانیان سیستەمی خوێندنیان بگۆڕێن بە سیستەمێکی پێشکەوتووی ئەورووپی گڵۆبال پارسیس.
درێژەیدا: خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە وەزارەتی خۆێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو سالی رابردوودا هەوڵی داوە هاندەری ئەو توێژەرانە بێ کە توێژینەوەی ئاست بەرز بڵاو دەکەنەوە لە گۆڤارە ئاست بەرزەکانی جیهان، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆکانی کوردستان.
ڕاشیگەیاند: دروست کردنی پردی پەیوەندیەکان لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی ئەوروپی، ئەمریکا و دراوسێ و هەروەها زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە ڕێکەوتنامەمان لە گەلیان واژۆ کردووە کە بتوانین توێژینەوە و کاری هاوبەشمان هەبێ، خاڵێکی دیکەیە.
نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: هیوادارین کرانەوەی ئەم پێشانگایە ببێتە هۆی پەیوەندیەکی بەهێزتر لە نێوان زانکۆکانی هەڕێم و کۆماری ئیسلامی ئێران و کرانەوەی ئە پێشانگاییە دەرفەتێکە بۆ خۆێندکارانی هەرێم کە بتوانن لە زانکۆکانی ئێران درێژە بە خوێندن بدەن.
گوتیشی: پێوەندیی لەگەڵ زانکۆکانی ئێران بە سێ هۆکار گرینگە، یەکەم لە رووی کولتوورییەوە کە کولتوورێکی هاوبەشمان هەیە، دووەهم هەبوونی زمانە، کە لە ماوەیێکی کەمدا دەتوانین فێری زمان بین و ئەوەش بە هۆی نێزیکی زماییەوە و خاڵی سێهەمیش ئاست بەرزی زانکۆکانی کوماری ئیسلامی ئێران لە ئاستی جیهانیدا و هیوادرین ئەم پێشانگایە ببێتە هۆی پەرەپێدانی پەیوەندی ڕۆشنبیری و زانستی لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.